E-System - DTQA

ئەلکترۆنی کردنی سیستیمی دڵنیایی جۆریی

زانکۆی سلێمانی یەکێکە لەو زانکۆیانەی هەمیشە لە هەوڵی داهێنان و باش کردن و بەرەو پێش بردنی زانست و پەروەردەکردنی خوێندکاری خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان پێشرەو بووە. لەو روانگەوە زانکۆی سلێمانی توانی بە شێوەیەکی مۆدێرن سیستێمێکی ئەلکترۆنی دڵنیایی جۆریی دروست بکەت. جێی ئاماژەیە ئەم زانکۆیەی ئێمە گەورەترین زانکۆیە لە هەرێمی کوردستان لە رووی ژمارەی مامۆستا و خوێندکار و کۆلێجەکان و رووبەری زانکۆ، کە توانراوە ئەو سیستێمە بکرێت.

سودەکانی ئەم سیستمە ئەلکترۆنیە

ئەتوانرێ رۆژانە چالاکیە ئەکادیمیەکانی لە ئەکاونتی خۆی کۆی بکاتەوە کە لە ساڵەکەدا چالاک بووە
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و وەزارەتی خوێندنی باڵا چالاکیەکانی مامۆستایان بە شێوەیەکی ئەلەکترۆنی ئەبینن.
هەموو مامۆستایەک ئەتوانێ لە هەرشوێنێک بێت مافی تۆمارکردنی چالاکیەکانی ساڵانەی نەفەوتێت.
ئەم سیستمە رۆڵێکی باشی هەیە لە پاراستنی ژینگە، بەبەراورد بەوەی کە پێشتر ئەم پرۆسەیە لەڕێگەی کاغەز و دەستنوسەوە ئەنجام دراوە
لە لایەکی دیکەوە بۆ ریزبەندی نیشتیمانی هەرێم و نێودەوڵەتی دەوری سەرەکی هەیە بۆ باشکردنی ئاستی زانستی زانکۆی سلێمانی.

بۆ چونە ناو سیستمەکە کلیك لێرە بکە

University of Sulaimani
Copyright © 2022 Directorate Of Teaching Quality Assurance | Developed and Maintained by
→ Website-Team ←
UoS-Directorate of Information technology
menu-circlecross-circle