مامۆستایانی بەڕێز ئاگادارتان دەکەین لەئێستادا ئەنجامی دڵنیایی جۆری ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لە ئەکاونتی تایبەتی خۆتان بەردەستە و دەتوانن ئەنجامەکان لەپەرەی سەرەکی ببینن.
وە ئەگەر هەر بەڕێزێک تانەی هەیە لە ئەنجامی دڵنیایی جۆرییەکەی (هەگبە – زانستخوازی بەردەوام – فیدباک) ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکاتەوە تەنها لە ماوەی دوو هەفتە، لە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/٧/١٨) تا (٢٠٢٤/٧/٢٨)، دواتر لە ڕێگەی لیژنەی تایبەت بەدواداچوون بۆ کێشەکان دەکرێت و بە نوسراوی فەرمی مامۆستایان لە ئەنجامەکەی ئاگادار دەکرێنەوە. لە کاتی بونی کێشەی بینینی ئەنجامی دڵنیایی جۆری لە ئەکاونتی خۆتانەوە تکایە تەنها پێنج شەممان ئەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتی بکەن بۆ ڕێنیشاندانتان
لینکی فۆڕمەکە: کلیک بکە
بە پێویستمان زانی وەک بە بیر هێنانەوەیەک خاڵەکانی زانستخوازی بەردەوام بخەینەوە بەردەستتان، چونکە تێبینیمان کردووە ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان هەمان حاڵەتیان هەیە. ئەم خشتەیە چۆنێتی هەژمارکردنی خاڵەکانە بە پێی هەر نازناوێکی زانستی. وەک پێشتریش بە ڕێنمایی بڵاومان کردۆتەوە وە لە پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری لە وێبسایتی زانکۆ بەردەستە، خاڵی کارا (Active) پێویستە پڕ بکرێتەوە و کۆی خاڵەکان وەک ئەوە بێت کە بەرامبەر هەر نازناوێکە، بۆ نمونە مامۆستای یاریدەدەر پێویستە ٢٥ خاڵی کۆ کردبێتەوە، ١٠ کارا (Active) وە ١٥ ناکارا (Passive)، بۆیە ئەگەر مامۆستایەک ٤٥ خاڵیشی کۆ کردبێتەوە بەڵام تەنها ٩ خاڵی کارا (Active) هەبێت ئەوا ئەو مامۆستایە بە کەم تەرخەم هەژمار دەکرێت و بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) بە کەوتوو هەژمار دەکرێت. لەبەر ئەوەی بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرجە مامۆستا لە هەرسێ پێوەری دڵنیایی جۆری (هەگبە، زانستخوازی بەردەوام، فیدباک) دەربچێت.)