ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستان

ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان چییه؟ 

پرۆژەی ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی هەرێم لە ساڵی 2015 دەستی پێکرد. ئەرکی سەرەکی ئەم ڕیزبەندیە بریتیە لە ئامادەکردنی لیستی باشترین زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.داتاکان متمانە پێکراون لە لایەن حکومەت و زانکۆکانەوە. سەرچاوەیەکی گرنگن بۆ ‌خەڵک و ئەکادیمی و خوێندکاران و قوتابیان بۆ هەڵبژاردنی ئەو زانکۆیەی لێی دەخوێنن. 
ریزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان-عێراق:

ئامرازێکە بۆ بەراوەرد کردن لە نێوان زانکۆکانی هەرێمدا. 

هەروەها بۆ پێوانەکردنی بەیەکگەیشتنی دیدی زانکۆکانی هەرێم لەگەڵ دیدی وەزارەت. 

دەتوانێت کاریگەرترین بواری زانستی لە ناو زانکۆکانی هەرێم ریزبەندی بکات.

کارکردنی ریزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان لە سەر بنەمای هەڵسەنگاندنی زانکۆکان لە روانگە جیاوازەکانیان، هەڵسەنگاند و ریزبەندیانە. ریزبەندی نیشتیمانی هەڵسەنگاندن دەکات لە سەر بنەمای کۆمەڵێک نیشانە بۆ کارەکانی ئەو زانکۆیەی کە دیدی لە گەڵ دیدی وەزارەت خوێندنی باڵایە. ریزبەندی نیشتیمانی پشت دەبەستێت بە دوو هەڵسەنگاندنی جیاواز: هەڵسەنگاندنی ‌هاوەڵ و هەڵسەنگاندنی بیبلێۆماتریک (شیکاریکردنی ئاماریی بۆ بڵاوکراوەکان).

ئەم سێ خاڵە سەرەکییانەی لای خوارەوە هەڵدەسەنگێندرێن لە لایەن ریزبەندی نیشتمانی:

هەڵسەنگاندنی زانکۆ <

هەڵسەنگاندنی ئەکادیمی< 

هەلسەنگاندنی ئاستە جیاوازەکانی  توێژینەوە

ئەوانەی سەرەوە هەڵسەنگاندنی ئەم لایەنانە لە خۆدەگرێت، وانەوتنەوە، تێڕوانینی نێودەوڵەتی، ناوبانگ، پانتایی سەوزایی زانکۆ، پانتایی بەشی ناوخۆیی….هتد. 
ئامانجی ریزبەندی نیشتمانی دیاریکردنی ئەو زانکۆیەی دەردەچێت لە هەڵسەنگاندنەکە، واتا ئەو زانکۆیە توانیویەتی لایەنی بنەڕەتی مەرجەکانی هەڵسەنگاندنکە بە دەست بێنێت کە بە پێی دیدگای وەزارەت دانراوە.